سایلۆی سلێمانی چەكی شایستە داراییەكانی جوتیاران دابەشدەكات
4 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
لە راگەیەنراوێكدا سایلۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو جوتیارانەی كردەوە كە گەنمیان رادەست بە سایلۆی سلێمانی كردوە، رۆژی یەكشەممە 6/9 تا بەڵگەنامەی ژمارە 1331 سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بكەن لە ناحیەی پیرەمەگرون بۆ وەرگرتنی چەكی شایستە داراییەكانیان.
سایلۆی سلێمانی ئاماژەشیكردوە، ئەو كەسەی گەنمەكەی بە ناوەوە رادەستكراوە پێویستە خۆی ئامادە بێت یاخود بریكارنامەی دادنوسی بۆ كەسی ئامادەبو كردبێتەوە بەهیچ شێوەیەك چەكی كەس نادرێ بە كەسێكی تر، هەروەها پێویستە كەسی ئامادەبو كارتی نیشتمانی پێبێت.