ئەگەری بارانبارین لەهەندێك پارێزگای هەرێمی كوردستاندا هەیە
3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەئەنجامی كاریگەری حاڵەتێكی لاوازی ناجێگیر كە لەدەریای ناوەڕاستەوە دەگاتە ناوچەكان، رۆژی یەكشەممە 6/9 لەكاتەكانی دوای نیوەڕۆوە ئاسمانی ناوچەكانی سنوری پارێزگای دهۆك و زاخۆ و ناوچە شاخاویەكان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەورو لەكاتەكانی ئێوارەو شەویشدا ئەگەری نمە بارانی كورت خایان و چالاكبونی هەورە بروسكە دەبێت.
راشیگەیاندوە، لەهەندێك شوێن كاریگەری ئەو حاڵەتە لەكاتەكانی شەودا ناوچەكانی دیكەش دەگرێتەوەو ئاسمان بەزۆری دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری دڵۆپە باران لەهەندێ شوێنداو پاشان كۆتای پێدێت، پلەكانی گەرماش بە جێگیری دەمێنێتەوەو خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.