نەوا-
لەدوای یاریی هەردوو یانەی هەولێرو شورتە لەشاری بەغدا، هاندەرانی یانەی شورتە هێرشیان كردە سەر پاسی گواستنەوەی یانەی هەولێرو چەندین برینداری لێكەوتەوە.
لەوبارەیەوە جەرجیس حەسەن سەرۆكی دەستەی هاندەرانی یانەی هەولێر ئاشكرایكردوە، بەهۆی ئەو هێرشەوە 14 هاندەریان بریندارن و 40 كەسی دیكەش راگیراون، داواشیان لەهێزە ئەمنییەكان كردوە كامێراكانی چاودێریی شوێنی هێرشەكە كۆبكەنەوە بۆ ناسینەوەی تۆمەتباران، هەروەها پێویستە فیدراسیۆنی تۆپی پێ رێكاری توند بەرامبەر ئەم جۆرە رەفتارانە بگرێتەبەر.
یاری نێوان هەردو یانەی هەولێرو شورتە لەخولی ئەستێرەكانی عیراق بەڕێوەچو كە تێیدا هەردوویانە بە یەكسانبون و بەبێ گۆڵ (0-0) یاریگایان جێهێشت، هێرشەكەش بۆ سەر هاندەرانی هەولێر لەكاتی گەڕانەوەیاندا بوەو زیانی بەپاسی گواستنەوەی هاندەرانیش گەیاندوە.