مەزڵوم عەبدی: زمانی كوردی هێڵی سورەو دەبێت مافەكانیان پارێزبەندیی هەبێت

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی پێشوی هەسەدەو راوێژكاری سەرۆكی سوریا لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاندوە، ئامانجیان لەسوریا دروستكردنی قەوارەیەكی جیاواز نییە، بەڵكو دەیانەوێت بەناسنامەی خۆیانەوە پێكهاتەیەكی دامەزرێنەری وڵات بن.
عەبدی وتوشیەتی: زمانی كوردی بۆ ئەوان هێڵی سورەو دەبێت مافەكانیان لە دەستوری نوێدا پارێزبەندیی یاسایی هەبێت، هەروەها تێكەڵكردنی هێزەكانیان بەسوپای سوریاوە دوای 15 ساڵ لەخەباتی چەكداریی كۆتایی و سەرەتایەكی نوێیە بۆیان، دوای تەواوبونی رێكارەكانیش لە دیمەشق دەستبەكار دەێت و دۆسیەی پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیا یەكێك دەبێت لە ئەركەكانی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group