بە سێ درۆن هێرشكرایە سەر كەمپی پەنابەران لە سورداش

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بە سێ درۆن هێرشكرایە سەر كەمپی پەنابەران لە سورداش و دەزگای ئاسایشی هەرێمیش دەڵێت، لە هێرشەكەدا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، سەعات 04:45 بۆ05:05 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بە سێ درۆن هێرشكرایە سەر كەمپی پەنابەران لە سورداش.
لای خۆشیەوە، عەلی رەنجبەری بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵە رایگەیاند، هێرشەكە كاژێر 4:40ی بەرەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە بوو، دەشڵێت، بەخۆشحاڵییەوە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و بنەماڵە و هاوڕێیانمان سەلامەتن، بەڵام زیانی مادی هەن.
عەلی رەنجبەری باسی لەوە كردووە، ئەم پەلامارانە كە بەشێوەیەكی بەردەوام ئەنجام دەدرێن لە كاتێكدایە، كە جگە لە ژن و منداڵ و خەڵكی سڤیل، هیچ بنكەیەكی سەربازی و حیزبی لەو شوێنەدا بوونی نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group