شارەوانیی سلێمانی: شەقامی سەرەکیی سەرچنار دادەخرێت

36 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
شارەوانیی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە سایدی رۆشتن لە نزیك بەنزینخانەی تاڤگە تا بەردەم سیتی سینەما لەسەر شەقامی سەرەكی سەرچنار بەربەست دەكرێت.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەدا، سبەینێ پێنجشەممە، لە كاتژمێر (8)ـی بەیانی تا (12)ـی شەو، سایدی رۆیشتن لەسەر شەقامی سەرەكیی سەرچنار (لە ترافیكی نزیك بەنزینخانەی تاڤگە تا بەردەم سیتی سینەما) بەمەبەستی قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوە بەربەست دەكرێت.
هاوكات، شارەوانی داوا لە شۆفێران دەكات لەو كاتەدا شەقامەكانی دەوروبەر وەك رێگای جێگرەوە بەكاربهێنن و پابەندی رێنماییەكانی هاتووچۆ بن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group