نەوا-
لە راگەیەنراوێكدا سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئیدانەی ئەو هێرشانە دەكەن كە كرانە سەر بۆرییەكانی نەوت لە شانشینی عەرەبی سعودیەو هاوپشتی تەواوی خۆیان لەگەڵ شانشینی سعودیەو پەرۆشیان بۆ ئاسایش و سەقامگیرییەكەی دوپاتدەكەنەوە.
لە بەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتوە، پشتیوانی لەو رێكارانە دەكەن كە حكومەتی فیدراڵی عیراق بۆ لێكۆڵینەوە لەو دەستدرێژییانەو ئاشكراكردن و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی دەیگرێتەبەر، جەختیش دەكەنەوە لەسەر پاراستنی سەروەری و دراوسێیەتی باش و نابێت خاكی عیراق ببێتە سەرچاوەی هیچ هەڕەشەو دەستدرێژییەك بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ.