جوڵانەوەی نەوەی نوێ: لەگەڵ حكومەتێكدا كۆنابینەوە كە شەرعیەتی نەمابێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، لەگەڵ حكومەتێكدا كۆنابنەوە كە شەرعیەتی نەمابێت.
هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاویكردوەتەوە، سەبارەت بە داواكاریی حكومەتی بۆ كۆبونەوە لەگەڵ لایەنەكاندا، وەك نەوەی نوێ لەگەڵ حكومەتێكدا كۆنابنەوە كە شەرعیەتی نەمابێت و ماوەی بەسەرچوبێت.
بە وتەی هیمداد شاهین، هەر هێزو لایەنێك رێز لە دەنگی خەڵك بگرێت شەرعیەت نادات بە حكومەتێك كە 7 ساڵ پێش ئێستا هەڵبژێردراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group