شارەوانیی سلێمانی: بەشێك لە ڕێگەی تاسڵوجە بە ڕوی شۆفێراندا دادەخرێت
22 خولەک پێش ئێستا
نەوا-
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاوكردەوە، بەهۆی ئەنجامدانی كارەكان لە یەكتربڕی ژمارە 11ی شەقامی 100 مەتری كە دەكەوێتە ناوچەی تاسڵوجە، شەقامی سەرەكیی ڕۆیشتن لە ئاراستەی سلێمانییەوە بەرەو كەركوك بەربەست دەكرێت.
ئەم پڕۆسەیە بە هاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئەنجام دەدرێت و لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممەوە دەستپێدەكات، ئامانج لەم داخستنە كاتییە، ڕەخساندنی ژینگەیەكی گونجاوە بۆ تیمەكانی ئەندازیاری تاوەكو كارەكانی ئەو یەكتربڕە تەواو بكەن.
هەورەها، شارەوانیی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەكات كە بەپێی ئەو نەخشە و هێمایانەی لە شەقامەكەدا دانراون، ڕێگە جێگرەوەكان بەكار بهێنن تاوەكو كارەكانی پڕۆژەكە بە كۆتا دێت و دەشڵێت، بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاوڵاتیان و شۆفێران، داواكارین هاوكاریی تیمەكانمان بكەن.