"دابینكردنی غازی شل و نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێم رانەگیراوە"

52 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی عێراق، ڕاگرتنی دابینكردنی غازی شل و نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان رەتكردەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەشی سووتەمەنی ئەو كارگەو كۆمپانیا پیشەسازییانەی كە بڕیاری راگرتنی كاتییان بۆ دەرچووە، دوای پێشكەشكردنی پشتگیرییەكی فەرمی لە وەزارەتی پیشەسازی بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی دەستپێدەكاتەوە، كە تیایدا پشتڕاستكردنەوەی دروستیی مۆڵەتی دامەزراندن، پێدانی رەزامەندییە یاساییەكان، بەردەوامبوونی كارگەكە لە كاركردن و بەكارهێنانی راستەقینەی بەرهەمە وەرگیراوەكە وەك ماددەی سەرەتایی لە ڕێگەی بەراوردكردنی بەرهەمهێنانی كارگەكەوە لە خۆبگرێت.
كۆمپانیاكە جەختیشی لە پەرۆشی وەزارەتی نەوت كردەوە بۆ دەستەبەركردنی مافی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان، هاوشێوەی هاووڵاتییانی سەرجەم پارێزگاكانی دیكەی عێراق.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group