نەوا-
دەستەی دەستپاكی فیدراڵی بڵاویكردەوە، لەكەركوك سێ كەسیان بە تۆمەتی ساختەكاری، هەڕەشەكردن و وەرگرتنی بەرتیل دەستگیر كردوەو تۆمەتبارێكیان لەكاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیركراوە.
دەستەی دەستپاكی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، دەستیان بەسەر دۆسییەیەكی رێكخراوی ساختەكردنی پەڕاوەكانی خانەنشینی لە دەستەی نیشتمانیی خانەنشینیدا گرتوە لەو دۆسیەیەدا موچەی خانەنشینی بە پێچەوانەی یاسا خەرجكراوە، ژمارەیەك فەرمانبەر بەهاوبەشی لەگەڵ چەند پارێزەرو نوێنەری دۆسییەكان یارییان بە پەڕاوەكان كردوەو دوو تۆمەتبار لەوبارەیەوە دەستگیر كراون كە بەنایاسایی دەستیان بەسەر 84 ملیۆن دیناردا گرتوە وەك موچەی خانەنشینی كەڵەكەبو كە بەناوی هاوڵاتیەكەوەیە.
ئەوەشی ئاشكراكردوە، لەئۆپراسیۆنێكیشدا كارمەندێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوكیان دەستگیر كردوە كە لە بەشی گواستنەوەی زیندانییەكان ئەركی پێ سپێردراوەو لەكاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیر كراوە كە وەك نێوەندگیر لە دۆسییەكدا كاریكردوە.