مەزڵوم عەبدی: هەوڵدان بۆ رێگریكردن لە پرۆسەی یەكخستنەوە جێی قبوڵكردن نیە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەزڵوم عەبدی راوێژكاری سەرۆك كۆماری سوریا رایگەیاند، بۆ سەركەوتنی پرۆسەی یەكخستنەوەو پاراستنی ئەو دەرفەتانەی كە لە ماوەی 15 ساڵدا بەدەستهاتون لەقۆناغی ئێستادا برەودان بە كاری هاوبەشی پێویستە، پرۆسەی یەكخستنەوە بۆ هەمو پێكهاتەكانی ناوچەكە لە عەرەب، كورد، ئاشوری و ئەرمەنی هەمو كارمەندانی دامەزراوەكانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، رێكخستنی خۆپیشاندان بەشێوەیەكی ئاشتیانە مافی هەموانە، دەوڵەتیش سەیری داخوازییەكانی هاوڵاتیان دەكات، بەڵام ئاژاوەگێڕی و هەوڵ بۆ رێگریكردن لە پرۆسەی یەكخستنەوە كە گەیشتوەتە قۆناغی كۆتایی جێی قبوڵكردن نیە.
عەبدی داواشیكردوە پشتیوانی لەمنداڵەكانیان بكەن بەمەبەستی گەڕانەوەیان بۆ خوێندنگاكان، لەپاڵ زمانی عەرەبی فێری زمانی كوردی ببن، پێویستە زمانی دایك بپارێزرێت و بونی لە پرۆسەی خوێندندا پەرەی پێ بدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group