بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: شێرپەنجەی مەمك زوو دەستنیشان بكرێت چارەسەری ئاسانە

49 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: شێرپەنجەی مەمك و سەرجەم شێرپەنجەكانی دیكە یەكسان نین بەمردن، بەڵام داوا لەخانمان دەكەن پشكنینی پێشوەختە بكەن ئەو پشكنینەش لەسەنتەری نەخۆشییەكانی مەمك لە نەخۆشخانەی شار بێبەرامبەر دەكرێت.

وتیشی: راستە شێرپەنجەی مەمك باوترین جۆری شێرپەنجەیەو ساڵانە 20%ی حاڵەتەكان شێرپەنجەی مەمكن، بەڵام گەر زوو دەستنیشان بكرێت چارەسەری ئاسانە، ئێستاش بەهۆی بەرزبونەوەی هۆشیاریی خانمانەوە زۆربەی حاڵەتەكانی شێرپەنجەی مەمك كە دێنە نەخۆشخانەكەیان لە قۆناغەكانی سەرەتادان و چارەسەریان ئاسانترە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا راشیگەیاند: تێچوی چارەسەری قۆناغی یەكەمی شێرپەنجە نزیكەی 60 هەزار دیناری عیراقیەو چاكبونەوەشی 100% ە، بەڵام هەمان توشبو ئەگەر لە قۆناغێكی پێشكەوتوی نەخۆشییەكەدا بێت پێویستی بە نەشتەرگەرییەو تێچوی چارەسەرەكەی زۆرە، بۆیە داوای پشكنینی پێشوەختە دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group