سایدی رۆیشتن لە تەلاری هونەرەوە بۆ گەڕەكی بەختیاری بەربەست كراوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێران دەكاتەوە ئەمرۆ دووشەممە، لە كاتژمێر 09:00ـی بەیانییەوە سایدی رۆیشتن لە تەلاری هونەرەوە بۆ شەقامی سەرەكیی گەڕەكی بەختیاری بەربەست دەكرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی شارەوانیی سلێمانی، ئەم بەربەستكردنە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی و لە یەكتربڕی (شەوكەت حاجی موشیر) ئەنجام دەدرێت، بە مەبەستی سەرلەنوێ قیرتاوكردنەوە و كاركردن بە خێرایی لە پڕۆژەكەدا.
هەروەها، شارەوانیی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان و شۆفێران دەكات شەقامی خوار تەلاری هونەر وەك رێگەی جێگرەوە بەكاربهێنن و رەچاوی رێنمایی و هێماكانی هاتووچۆ بكەن.
شارەوانی سلێمانی داواش دەكات، هاوكار و هەماهەنگی تیمەكانی شارەوانی بن تاوەكو پڕۆسەی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكە بە خێرایی تەواو بێت و بخرێتەوە خزمەت شۆفێران.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group