ئیلهام ئەحمەد: تێكەڵكردنی هەسەدە دەستكەوتی هەبووە

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی پێشووی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە كاتی بەشداریكردنی لە پانێڵەكانی یەكەم رۆژی دیداری مێری 2026 لە هەولێر دەڵێت، تێكەڵكردنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لەناو دامەزراوەكانی دەوڵەتی سووریادا هەنگاوی باشی بڕیوە و دەستكەوتی هەبووە، بەڵام جەخت لەوە دەكاتەوە كە پڕۆسەكە هێشتا لە قۆناخی تاقیكردنەوەدایە.
ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری پێشوو روونیكردەوە، سەرەڕای ئەو پڕۆسەی تێكەڵكردنەی لەنێوان هێزە سەربازییەكان و دامەزراوەكانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەگەڵ دامەزراوەكانی دەوڵەت روویدا، پاشەكشە لە رۆڵی ژناندا دەبینرێ، ئەمەش وەك ئاڵنگارییەك دادەنێین بۆ بەشداریی ژن لە دامەزراوە و ناوەندەكانی بڕیارداندا.
ئاشكراشیكرد، بۆ یەكەمجارە لە مێژووی سووریادا بە فەرمی دان بە بوونی گەلی كورددا بنرێ، بەڵام مەرسوومەكە لە رووی مافی خوێندن بە زمانی كوردی كەمینەی هەیە و هێشتا پێویستی بە میكانیزمی كردەییە بۆ جێبەجێكردن. 
لە كۆتایی لێدوانەكانیدا بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، دەوڵەت بەرپرسیارە لە دانانی میكانیزم بۆ جێبەجێكردنی ئەم بڕیارانە، هۆكاری گرژییە ئەمنییەكانیشی بۆ عەقڵییەتی دەمارگیری و رەگەزپەرستیی هەندێك لایەن و دەستوەردانی دەرەكی و ناوچەیی گەڕاندەوە كە دەیانەوێ سەقامگیری تێكبدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group