پێشمەرگە لە قەرچوغ ئۆپراسیۆنێكی كێوماڵكردنی ئەنجامدا

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، بەمەبەستی دابینكردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ ناوچەكە، لیوای 14ی پیادەی دەڤەری 1ی وەزارەتی پێشمەرگە، ئۆپراسیۆنێكی كێوماڵكردنیان ئەنجامداوە.
راشیگەیاندوە، لە ئۆپراسیۆنەكەدا لیوای 14ی پیادە سنوری گوندەكانی بناری چیای قەرەچوغی كێوماڵ كردوە، ئامانجی ئەم ئۆپراسیۆنە بۆ نەهێشتنی جموجوڵ و مەترسی گروپە تیرۆریستییەكان و دابینكردنی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری زیاترە بۆ هاوڵاتیانی ئەو سنورە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group