قوباد تاڵەبانی: ئێمە سیاسەت بە درۆ ناكەین

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە پانێڵێكدا لەدیداری مێری لەبارەی رێككەوتنی نێوان یەكێتی و جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئێمە پابەندین بە رێككەوتنەكانی خۆمان،  لە هەمو كۆبونەوەیەكدا دەیڵێینەوە ئێمە سیاسەت بە درۆ ناكەین لەگەڵ هەر لایەنێك رێكبكەوین واتە رێككەوتوین. لەگەڵ لایەنەكانی تر رێككەوتین كە توركمانێك ببێتە پارێزگاری كەركوك پابەندبوین پێوەی، متمانە بەوە دروست دەبێت بەوە دروست نابێت كە شتێك بە بەرامبەر بڵێم دواتر شتێكی تر بە یەكێكی تر بڵێم.
لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران وتی: لە كۆبونەوەكەدا باسی شێوازی حكومڕانیمان كردوە ئەمەش جێی دڵخۆشیە چونكە لە عیراق و هەرێمی كوردستان بابەتی سەرەكی حكومڕانیە. سەركردە زۆرن بەڵام ئایا بەڕێوەبەر وەك پێویست هەن، ئەمانە ئەو بابەتانە بون كە گفتوگۆمان لەسەر كردون. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group