ئەگەر پرۆسەی ئاشتی تەنها چەكدانان بێت ئەوا سەركەوتو نابێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەسێ هۆزات هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەریی كەجەكە لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاندوە، مەراسیمی سوتاندنی چەكەكانیان چالاكییەكی سیمبولیك بو نیشانەی پەڕینەوە بو بۆ ستراتیژیی سیاسەتێكی دیموكراتی و سوربون بو لەسەر ئەم هەنگاوە نوێیە. 
وتوشیەتی: تێكۆشانێكی چەكداریی دەیان ساڵە هەیە لەبەرئەوەی دەوڵەتی توركیا بۆ چارەسەریی دیموكراتی هیچ ئیرادەیەكی نیشان نەداوە بەوهۆیەوە هێرشەكان بەردەوام بون، لەو مەراسیمەدا نیشانساندا ئەگەر دەوڵەت هەنگاو بنێت ئامادەن و دەیانەوێت سیاسەتێكی دیموكراتی بكەن.
بەسێ هۆزات راشیگەیاندوە، پەكەكە دەرئەنجامی پرسی كوردە 100 ساڵە سیاسەتی رەتكردنەوەو لەناوبردن بەردەوامە، پرۆسەی ئێستا چارەسەركردنی ئەو پرسەیە گەر ئەم پرۆسەیە نەبێتە چارەسەر تەنها ببێتە پرۆسەی چەكدانان، ئەوا پرۆسەكە سەركەوتو نابێت

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group