نەوا-
محەمەد حەسون وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی كاروباری نشینگە رێوشوێنە یاساییەكانی بەرامبەر سەرپێچیكاران توندكردوەتەوە بەئامانجی دڵنیابونەوە لە پابەندبونی بیانییەكان بە یاسا كارپێكراوەكان و پاراستنی ئاسایشی گشتی.
لەبارەی ئاماری سەرپێچیكارانی بیانی ئاماژەشیكردوە، وەزارەتی ناوخۆ بەردەوام دەبێت لە پرۆسەی بەدواداچون و وردبینی بۆ پاراستنی بەرژەوەندی نیشتمانی و ئاسایشی كۆمەڵگە، لەكۆی گشتی ئەو كەسانەی لە سەرەتای ساڵی 2026ەوە تا ئێستا بەهۆی سەرپێچییەوە گەڕێنراونەتەوە 32 هەزارو 457 سەرپێچیكار بون كە زیاتر لە 20 هەزاریان لە بەغدا بون و زیاتر لە 12 هەزار سەرپێچیكاریش لە پارێزگاكانی تری عیراق دیپۆرتكراونەتەوە.