كەشناسیی عێراق: شەپۆلێكی 10 ڕۆژەی باران و هەورەبرووسكە ڕوو لە هەرێم و عێراق دەكات

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسیی عێراق ئاشكرایكرد، شەپۆلێكی 10 ڕۆژەی بارانبارین و هەورەبرووسكە ڕوو لە ناوچەكانی هەرێم و عێراق دەكات و لەئەمڕۆوە كەشوهەوا ناجێگیر دەبێت.
دەستەی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق ڕایگەیاند، ناجێگیری لە كەشوهەوادا سەرهەڵدەدات و شەپۆلێكی بارانبارینی پچڕپچڕ بە بڕی جیاواز ڕوو لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم و عێراق دەكات، كە پێشبینی دەكرێت كاردانەوەكانی تا 10 ڕۆژی داهاتوو بەردەوام بێت.
ئاماژە بەوەشدراوە، شەپۆلی یەكەم لەئەمڕۆ سێشەممە 20ـی مانگەوە دەستپێدەكات و تا چەند ڕۆژێك دەمێنێتەوە، بەتایبەت لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەدا ئەگەری بارینی تاوەبارانی سووك تا مامناوەند هەیە، هەروەها، لەگەڵ دروستبوونی هەورەبرووسكە، بەرزبوونەوەی خێرایی با و دروستبوونی تۆز و خۆڵی ناوخۆیی لە هەندێك ناوچەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group