نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەسناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لە رۆژی چوارشەممەوە 21/10 لەئەنجامی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سور حاڵەتێكی ناجێگیری كەشوهەوا بەشێوەیەكی لاواز ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو ئاسمان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەورو هەندێك كات هەوری تەواو، لەكاتەكانی ئێوارەو شەودا ئەگەری چالاكبونی هەورە بروسكەو ناوبەناو بارینی بارانێكی كەم دەبێت بەتایبەت زیاتر لە ناوچەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و باكوری گەرمیان.
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەشیكردوە، پلەكانی گەرما بەراورد بە سێشەممە بە رێژەی 2 پلە نزمدەبنەوە، خێرایی با چالاك دەبێت بەتایبەت لە كاتەكانی شەودا لە ناوچەكانی سنوری گەرمیان و كەركوك، بۆ رۆژی پێنجشەمەش كاریگەری ئەو حاڵەتە ناجێگیریە لەناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی راپەڕین و باكوری گەرمیان تا كاتەكانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت و ناوبەناو هەورە بروسكە چالاك دەبێتەوە.