نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بایكۆتكردنی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان راكردنە لە بەرپرسیارێتی، ئەوان ئامادەن پەرلەمان كارا بكرێتەوە ئەمە ئەرك و بەرپرسیارێتییەكی نیشتمانی هەموانە، بەتایبەتی ئەندامەكانی پەرلەمانە كە لەلایەن خەڵكەوە هەڵبژێردراون، حەقە وەفایان بەرامبەر بەو دەنگانە هەبێت و ئامادەبن لە پەرلەمان.
وتیشی: ئەگەر پەرلەمانتاران بیانەوێت لەوێ باسی پرۆژەی سیاسیش بكەن دەكرێت لە پەرلەمان ئەو گفتوگۆیانە بكرێن، بەڵام بایكۆتكردنی پەرلەمان راكردنەو بێ وەفاییە بەرامبەر بە دەنگی خەڵكی كوردستان، هیواداریشن هەمو پەرلەمانتارێك لەئاستی بەرپرسیارێتی خۆی بێ، پەرلەمان كارا بكەنەوە.