نەوا-
بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، مایەی نەنگییە لە دۆخێكی نادەستوریی و چەقبەستودا، بەهۆی ململانێی سیاسیی و بەرژەوەندی تەسكی حزبییەوە پەرلەمان كارا نەكراوەتەوەو دامەزراوە نیشتیمانییەكان بێ رۆڵ كراون.
بەبۆنەی دوو ساڵ تێپەڕین بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویكردەوە، ئەم دۆخە سیاسییە هاوكاتە لەگەڵ پێشهات و گۆڕانكاری سیاسیی لە ناوچەكەو عیراق و هەرێمی كوردستان كە بێگومان بێ كاراكردنەوەی دامەزراوە دەستورییەكان ئاڵنگاری و مەترسییەكانی سەر هەرێم بەتایبەتی و كورد بەگشتی زیاتر و مەترسیدارترن.
بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژشیكردوە، هەموو لایەنە سیاسییەكان و هێزە دەسەڵاتدارەكان دەخەنە بەردەم بەرپرسیاریەتی مێژوویی و نیشتیمانیەوەو داوا دەكەن چیتر كات بە فیڕۆ نەدرێت و پەرلەمان كارا بكرێتەوە و كابینەی نوێی وزاری پێكبهێنرێت.