ریكلامكردن بۆ وەرگرتنی ڤیزای شنگن قەدەغە دەكرێت

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی  هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ماوەیەكە بەشێك لە كۆمپانیاو نوسینگەكانی گەشتیاری ریكلامی بێبنەما بۆ وەرگرتنی ڤیزای شنگن و بەریتانیا دەكەن، ئەم كۆمپانیایانە پارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان وەردەگرن و بەهۆیەوە زیانی دارایی بە بەشێكیان گەیشتوە، بۆیە داوای راگرتنی ئەو جۆرە ریكلامانەیان لێدەكەن چونكە پێچەوانەی ئەوەوە روبەڕوی رێكاری یاسایی دەبنەوە.
جەختیشیكردەوە، ئەم بانگەشانە بونەتە مایەی نیگەرانی ئۆفیس و كونسوڵخانەكانی وڵاتانی دۆست لە هەرێمی كوردستان، وەرگرتنی ڤیزا رێكاری یاسایی و كارگێڕیی تایبەتی خۆی هەیەو تەنانەت كونسوڵخانەكانیش هیچ گرەنتییەك بۆ وەرگرتنی ڤیزا بە كەس نادەن، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەن تەنیا بە رێگەی سیستمی فەرمی ئۆنلاینی ڤیزای وڵاتان كار بكەن و دۆكیۆمێنتی پێویست پێشكەش بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group