نەوا-
تائێستا بڕیارەكەی بەغدا بۆ لێخۆشبوونی گومرگی لەسەر هێلكە و مریشك و دەرمان و سیستمی وزەی خۆر لە دەروازەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ ناكرێت.
لە بارەیەوە، نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكدا ئاشكرایكردوە، تاوەكو ئێستا هیچ نووسراوێك لە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بەدەستمان نەگەیشتووە لەبارەی هەڵگرتنی باجی گومرگی لەسەر هێلكە و مریشك و دەرمان و سیستمی وزەی خۆر لە دەروازەكانی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەش كرد، لەسەر ئەو بنەمایە هیچ مۆڵەتێكی بازرگانیی لەو شێوەیە نەدراوە و ئەوان وەك وەزارەت چاوەڕێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكەن.