ئێران بە چوار مووشەكی بالیستی بارەگایەكی لە هەریر بۆردوومان كرد
1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
پارتی ئازادیی كوردستان (پاك) ئاشكراشیكرد، بارەگایەكی سەربازیی هێزەكانیان لە هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە مووشەكی بالیستی كراوەتە ئامانج.
بە گوێرەی راگەیەندراوێكی پارتی ئازادیی كوردستان، لە دەوروبەری كاتژمێر 9:10 بۆ 9:22 خولەك، ئێران لە هێرشێكی هاژەكیدا یەكێك لە بارەگاكانی هێزی (سپای میللیی كوردستان)ی لە دەڤەری نێوان هەریر و بالیسان بۆردوومان كردووە.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە هێرشەكەدا تا ئێستا 4 مووشەكی بالیستی هاوێژراون و ئاراستەی پێگەكەیان كراون.
هاوكات پارتی ئازادیی كوردستان دڵنیایی داوە كە پێشوەختە بارەگاكەیان چۆڵكردووە، بەو هۆیەشەوە هێرشە مووشەكییەكە هیچ زیانێكی گیانی لە ریزەكانی هێزی پێشمەرگەی ئەواندا لێنەكەوتووەتەوە.