ژمارەیەك پاڵاوگەی نایاسایی لە هەولێر داخران

1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
دڵشاد هیرانی بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر ڕایگەیاند، هەموو پاڵاوگە نایاساییەكانی هەرێمی كوردستان داخراون و هیچ كامێكیان مۆڵەتی فەرمی بۆ دەستپێكردنەوەی كارەكانیان نییە، بەڵام سێ بۆ چوار پاڵاوگە كە بە نایاسایی و لە كاتەكانی شەو بە نهێنی كاریان كردووە، خاوەنەكانیان دەستگیركراون و پاڵاوگەكان داخران، وتیشی، ئەو پاڵاوگانەی بە نهێنی كاریان كردووە رووبەڕووی قورسترین سزا دەبنەوە.
بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، دیاردەیەكی دیكە دەركەوتووە و ژمارەیەك وێنە و ڤیدیۆیان بەدەست گەیشتووە، ئەویش سووتاندنی تایە و زبڵ و خاشاكە لە شەوان دا، بڕیارە بە هەماهەنگی هێزە ئەمنییەكان هەڵمەتێكی دەستگیركردنیان دەستپێبكەن و رووبەڕووی سزای یاساییان بكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group