ئەمڕۆ شەپۆلێكی هەورەبرووسكەی بەهێز و بارانبارین چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە

45 خولەک پێش ئێستا
نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە لەسەر سنووری سلێمانی، هەڵەبجە و باكووری گەرمیان ئەگەری دروستبوونی هەورەبرووسكە و بارینی بارانێكی كەم هەیە. 
ئاماژەی بەوەشدا، لە كاتەكانی ئێوارە و شەودا ناجێگیرییەكە لە سنووری كەركوك، سلێمانی، هەڵەبجە و باكووری گەرمیان زیاتر دەبێت و هەورەبرووسكەی بەهێز و چڕ دروست دەبێت.
ئەو شارەزایەی كەشناسی باسی لەوەشكرد، بەگشتی بڕی بارانەكە زۆر نابێت و بەپێی كات و شوێن لەنێوان كەم بۆ مامناوەند دەبێت، بەڵام برووسكەكان بەهێز و توند دەبن.
 هاوكات لە ناوچەكانی سنووری هەولێر، سۆران و ڕاپەڕین ئەگەری دروستبوونی هەورەبرووسكە و بارینی تاوەبارانی لاواز هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group