مەسرور بارزانی و باڵیۆزی توركیا لەعیراق باسی كاراكردنەوەی پەرلەمان دەكەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ ئانل بۆرائینان باڵیۆزی توركیا لە عیراق باسیان لە گرنگی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوە.
ئەم راگەیاندنەی مەسرور بارزانی دوای كۆبونەوەیەكی هاتوە لەگەڵ باڵیۆزی توركیا لە عیراق و لەبارەی ناوەڕۆكی زیاتری كۆبونەوەكەی نێوانیانەوە بڵاویكردوەتەوە، دۆخی گشتیی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكەیان تاوتوێ كردوەو لە كۆبونەكەدا كە بئەرمان تۆپچو كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بو جەختیان لە پێویستی برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دوولایەنە كردوەتەوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group