قائیمقامیەتی سلێمانی چاودێری نرخی گەراجەكانی ئوتۆمبێل دەكات

56 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لەڕێگەی لیژنە هاوبەشەكانیەوە چاودێری نرخی دیاریكراوی گەراجەكانی راگرتنی ئوتۆمبێل دەكات و هۆشیاری دەداتە خاوەنی گەراجەكانی ئۆتۆمبێل و جەخت لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری دیاریكردنی نرخەكان دەكاتەوە.
لەوبارەیەوە بابان ئەحمەد سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندوە، نرخەكانی راگرتنی ئوتۆمبێل لە گەراجەكاندا بۆ ماوەی پێنج كاتژمێر دیاریكراون كە لە یەك هەزار دینارەوە دەستپێدەكات تا یەك هەزارو پێنج سەد دینار.
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ئاماژەی بەوەشكردوە، دوای تێپەڕبونی پێنج كاتژمێر نرخەكان دەبنە دووهێندەو بەكارهێنانی شەقام و شۆستەكانیش بۆ راگرتنی ئۆتۆمبێل بە هەمو شێوەیەك قەدەغەیە و دانانی كامێرای چاودێریش لە تەواوی گەراجەكاندا كراوەتە مەرجێكی سەرەكی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group