نەوا-
دەستەی دەستپاكی فیدراڵی بڵاویكردەوە، دادگای تاوانەكانی تایبەت بە نەهێشتنی گەندەڵی سزای هەشت ساڵ زیندانیكردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان دەركردوەە ناچاریشیكردوە بڕی 55 ملیار دینار بگەڕێنێتەوە كە ئەو بڕە پارەیەی بە نایاسایی دەستكەوتوە.
دادگاكە روونیكردوەتەوە، تۆمەتبارەكە دەستوەردانی لە 40 گرێبەست و 29 داواكاریی كڕین بە بەهای 181 ملیار دینار بۆ چەند كۆمپانیایەك كردوە كە پەیوەندی پێوەی هەبوە، هەر بەهۆی پۆستەكەیەوە دەستی بە دارایی كۆمپانیاكانی پاڵاوتن گەیشتوەو لەو رێگەیەوە 30 ملیار دیناری بۆ خۆی و 35 ملیار دیناری دیكەی بۆ كەسانی تر بەدەستهێناوە.