نەوا-
بەسێ هۆزات هاوسەرۆكی كۆنسەی بەڕێوەبەریی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) رایگەیاند، تا پێگەی ئۆجەلان بە فەرمی نەكرێت ئەوا پەكەكە یەك هەنگاوی دیكە نانێت.
هاوسەرۆكی كەجەكە جەختیكردەوە، لەئێستاندا دەوڵەت و دەسەڵات لەبری هەنگاونان بۆ بەرەوپێشچونی یاسایانەی پرۆسەی ئاشتی وەك هەمیشە پەرە بە سیاسەتی شەڕی تایبەت دەدات و قسەكانی راوێژكاری سەرۆك كۆماری توركیاو هەڵكشانی پێشێلكارییەكان لە زیندانەكانی توركیادا گوزارشتن لەسەر بەڕێوەچونی بارودۆخەكە.
بەسێ هۆزات وتوشیەتی، پێداگرن لەوەی تا پێگەی ئۆجەلان بە فەرمی نەكرێت ئەوا یەك هەنگاوی دیكە ناگرنەبەرو بەفەرمیكردنی پێگەكە هەنگاوی پێویستی و بنەڕەتی بەرەوپێشچونی پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتییە.