شاخەوان عەبدوڵڵا: پشتیوانی داواكارییەكانی دانیشتوانی كەركوك دەكەین

2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
شاخەوان عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەپەیامێكدا بڵاویكردەوە، لە نزیكەوە و بە وردی بەدواداچون بۆ شەپۆلی ناڕەزایەتییەكان و خۆپیشاندانی شارستانییانەی خەڵكی گەڕەكە جیاوازەكانی كەركوك دەكەن كە لەبەرامبەر بەرزكردنەوەی ناڕەوای نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەكان و سەپاندنی بارگرانی زیاتر بەسەر گوزەرانی رۆژانەیاندا هاتونەتە دەنگ.
ئاماژەشیكردوە، بەتەواوی پشتیوانی لە داواكارییەكانیان دەكەن و جەختدەكەنەوە رەوا نییە خەڵكی شاری كەركوك كە لەسەر كانگای وزەو سامانی وڵات دەژین، باجی كەمتەرخەمی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان و ئەم بڕیارە نادادپەروەرانەیە بدەن، لەم سۆنگەیەوە هاوڵاتیان دڵنیا دەكەنەوە لە هەوڵ و بەدواداچونی بەردەوامدا دەبن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان تاوەكو دەستبەجێ ئەم بارگرانییە لاببرێت و نرخەكان كەمبكرێنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group