كارزان شێركۆ وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دەزگای ئاسایش بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكان، لەگەرمیان دوو هەڵمەتی نیشتمانیی بۆ نەهێشتنی مەترسییەكانی ماددەی هۆشبەرو نەهێشتنی هزری توندڕەوی و بەهێزكردنی پێكەوەژیانی ئاشتیانە ئەنجامداوە.
راشیگەیاند: ئەمساڵ ئاماری ماددەی هۆشبەر كەمیكردوە، بەڵام راگیراوانی تیرۆر زیادیكردوە، بەشێوەیەك لەساڵی 2025 دا 248 راگیراوی تیرۆر هەبوە، بەڵام تەنها 10 مانگی ئەمساڵ 260 راگیراوی تیرۆر هەیە.
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم وتیشی: بەپێی پلانێكی تۆكمەی دەزگای ئاسایشی كوردستان، بون بە قەڵغانی وڵاتان و ناهێڵن كوردستان ببێتە شوێنی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە.