تولای حاتیمۆغولاری هاوسەرۆكی گشتی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەمپارتی) رایگەیاند، گواستنەوەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ خانوە نوێیەكە هەمو شتێك نییە، پێشتر ئۆجەلان ئامادەنەبو بچێتە ئەو شوێنەو هەڵوێستی دەربڕی چونكە رایگەیاندبو كە نایەوێت تەنها لە زیندانێكی كۆنەوە بگوازرێتەوە بۆ زیندانێكی نوێ، بەڵكو ئامانجی سەرەكی دەرچونە لە پشت دیوارەكان.
هاوسەرۆكی دەمپارتی وتیشی: مەبەست لە خانوی نوێ دابینكردنی هەلومەرج و ژینگەیەكی گونجاوە بۆ ئەوەی وەك ئەكتەری سەرەكی پرۆسەكە بتوانێت بە ئازادی كار بكات و لەگەڵ روناكبیران، رۆژنامەنوسان، پارێزەران و لایەنە سیاسییەكان كۆببێتەوە تا پرۆسەی دانوستان و دیالۆگ خێراترو بەهێزتر ببێت.