وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكرات: كێ میراتگری بەعسە با داوای بارەگاكەیان لێبكاتەوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

دادگای لێكۆڵینەوەی چەمچەماڵ فەرمانی دەستگیركردنی بۆ محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەركرد، لەوبارەیەوە فەرهاد تۆفیق وتەبێژی ئەو حزبەكە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو سكاڵایەی كە تۆماركراوە بەهۆی بارەگایەكی حیزبەكەیانە كە لەساڵی 1991ـەوە تیایدان و بارەگای حزبی بەعس بوە بەخوێن لێیان وەرگرتون هەر كەسێك خۆی بە میراتگری بەعس دەزانێت دەتوانێت داوای ئەو بارەگایەیان لێبكاتەوە، ئەگەرنا ئەوان لە دوای دەسەڵاتی بەعسەوە تێیدان و چۆڵی ناكەن.

وتیشی: ئەگەر هەر بڕیارێك هەیە بۆ وەرگرتنەوەی موڵك و ماڵی میریی یان هی حكومەت لە دامودەزگا حزبییەكان ئەوا دەبێت هەمو حزبەكان وەك یەك بگرێتەوە هەركاتێك ئەوان توانیان بارەگای سەرۆكەكانیان و حزب و مەكتەب سیاسییەكانیان لە حزبەكانی خۆیان سەندەوە ئاساییە لەئێمەشی داوا بكەن، بەڵام جێی سەر سوڕمانە لەهیچ لایەنێك داوا ناكرێتەوە.

وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان راشیگەیاند، كاتی خۆی بڕیارێك دەچو بۆ چۆڵكردن و پێدانی زەوی وەك قەرەبو تەنها سۆسیالیست پابەند بو پێوەی و چەند بارەگایەكی رادەستكرد دەنا هیچ حزبێكی تر ئامادە نەبون بارەگاكانیان رادەست بكەنەوە، هەرچی بارەگای حزبەكانە تاپۆ كراون تەنها ئەوانەی سۆسیالیست نەبێت، بەمەرامی سیاسی ئەم بابەتە لە هەر بۆنەیەكدا بێت دەوروژێنرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group