بازرگانی هەرێم: بەهۆی بەرزكردنەوەی نرخی كاڵاكان دەیان شوێن سزادران

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لێژنەكانیان بە بەردەوامی چاودێری بازاڕەكان دەكەن و هەر كەسێك بە ئارەزووی خۆی نرخەكان بەرز بكاتەوە، رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.
ئاشكرایكرد، تا ئێستا بەهۆی سەرپێچی لە بەرزكردنەوەی نرخ، نزیكەی 100 شوێن سزادراون، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان جەختیكردەوە، قۆناخەكانی سزادان بەردەوام دەبن تا دەگەنە داخستنی كۆمپانیا و وەرگرتنەوەی مۆڵەتی بازرگانی، بەڵام ئێستا هەوڵ دەدەن ئەو هەنگاوە توندانە نەگرنەبەر و بە رێكاری دیكە سەرپێچییەكان كۆنترۆڵ بكەن.
نەوزاد شێخ كامیل داوای لە هاووڵاتییان كرد هەر گۆڕانكارییەكی نائاسایی لە نرخی كاڵا و خۆراكدا بینییان، لێژنەكانیان ئاگادار بكەنەوە. هاوكات داوای لە بازرگانان كرد بەبێ پاساوی لۆژیكی نرخەكان بەرز نەكەنەوە و لە هاووڵاتییانیش خواست تەنیا بە گوێرەی پێویستی رۆژانە كەلوپەل بكڕن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group