"دیار نییە كەی دۆخی كارەبا باش دەبێت"

1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی لە لێدوانێكدا دەڵێت، لە ئێستادا بەهۆی لێكەوتەكانی هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر و پچڕانی هەناردەی گاز بۆ وێستگەكان، ڕۆژانە تەنها 3 بۆ 4 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاووڵاتییان.
وتەبێژی كارەبای سلێمانی سەبارەت بە وادەی ئاساییبوونەوەی كاتژمێرەكانی كارەبا ئاشكرای كرد، تاوەكو ئەم ساتە دیار نییە كەی دۆخی كارەبا باش دەبێتەوە، چونكە باشبوونەوەی كارەبا بە تەواوەتی پەیوەندی بە بارودۆخی كێڵگەی كۆرمۆرەوە هەیە كە كەی بە فەرمی و بە تەواوی دەست بە بەرهەمهێنان و ناردنی گاز بۆ وێستگەكان دەكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group