نەوا-
ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری هەڵكوتانە سەر نوسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە، هێزەكانیان دو تۆمەتباری هەڵكوتانە سەر نوسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی دەستگیركردوە و دەستیش گیراوە بەسەر پارە دزراوەكە و هەر دوو دەمانچەی تۆمەتباران.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هەردو تۆمەتبار بەماددەی (444) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكانیان بەردەوامە.