سكرتێری حزبی زەحمەتكێشان: كێشەكان لە رێگەی دابەشبونەوە چارەسەر ناكرێن

22 خولەک پێش ئێستا
نەوا-
بەڵێن عەبدوڵڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە، بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ دابەشكردنی هەرێمی كوردستاندا نین و كێشە ناوخۆییەكانیش لە رێگەی دابەشبونەوە چارەسەر ناكرێن، بەڵكو پێویستە لایەنە سیاسییەكان لەسەر مێزی گفتوگۆ بگەنە لێكتێگەیشتنی هاوبەش.
راشیگەیاندوە، ئەم قەوارەیە بەخوێنی شەهیدان و ماڵوێرانییەكی زۆر هاتوەتە دی و پێویستە هەمو لایەك دەستی پێوە بگرن، هەرێمی كوردستان ماوەیەكی زۆرە دوچاری لێكترازان و چەقبەستوییەكی سیاسیی بوەتەوەو ناكۆكییەكان توندن، لەماوەی دو ساڵی رابردوشدا وەك پارتەكەیان و لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی دیكە هەوڵێكی زۆریانداوە كوردستان لەو چەقبەستوییە دەرباز بكەن تا سەرنەكێشێت بۆ دۆخێكی نەخوازراو. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group