نەوا-
ئاڵا تاڵەبانی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری ژنان رایگەیاند، كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بەبێ بەشداریی هەموو لایەنە سیاسییەكان ناتوانێت گوزارشت لە ئیرادەی خەڵك بكات.
ئاڵا تاڵەبانی لەلێدوانێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، ئەگەر پارتی لە روی یاساییەوە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان پڕ بكاتەوە ئەو پەرلەمانە ناتوانێت گوزارشت لە ئیرادەی راستەقینەی خەڵكی هەرێمی كوردستان بكات، چونكە پەرلەمان شوێنی بڕیاردان و دەركردنی یاسایەو دەبێت هەمو روانگەو ویستەكانی خەڵك تێیدا نوێنەرایەتی بكرێن.
وتوشیەتی: ئەم هەنگاوە كاریگەری لەسەر عیراقیش دەبێت كە لە ئێستادا بونی قەیرانی بودجە، كێشە ئابورییەكان و گرانبونی سوتەمەنی لە ئارادایە، پێویستە كورد لە بەرامبەر حكومەتی فیدراڵدا یەك دەنگ و یەكڕیز بێت.