لەسلێمانی بەدواداچون بۆ كێڵگەیەكی برنج كرا كە گومان دەكرێت بە ئاوی قورس ئاودرابێت

18 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، لیژنە هاوبەشەكانیان لە چوارچێوەی بەدواداچونە بەردەوامەكانیاندا بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی، لەناوچەی عەربەت لەسەر چەمی تانجەرۆ، سەردانی كێڵگەیەكی كشتوكاڵییان كرد كە بەرهەمی برنجی تێدا چێنراوە.
لەوبارەیەوە بابان ئەحمەد سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان رایگەیاندوە: دوای ئەوەی زانیاریان پێگەیشت لەسەر بونی كێڵگەیەكی برنج لە سنوری عەربەت لەسەر چەمی تانجەرۆ، دەستبەجێ تیمەكانیان سەردانی شوێنەكەیان كرد، چونكە گومانی ئەوە دەكرێت ئەم بەرهەمە بە ئاوی قورس ئاودرابێت كە ئەمەش مەترسی بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتیان هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا ڕێكاری پێویست گیراوەتەبەرو لەلایەن تیمێكی تایبەتمەند نمونە لە برنجەكە وەرگیراوە بۆئەوەی لە تاقیگە پشكنینی وردی بۆ بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group