هێمای مەترسی لە چەند شوێنێكی گەشتیاریی زەڵم دادەنرێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بڵاویكردەوە، لەسەر راسپاردەی چیا قاسم بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە شریتی سور كە  هێمای بونی مەترسییە دراوە  لە چەند شوێنێكی سەرچاوەی زەڵم،  ئامانجیش  لە ئەنجامدانی ئەم ئەركە رێگریكردنە لە دروستبونی مەترسی خنكان  بۆسەر ژیانی گەشتیاران و هاوڵاتیان.
ئاماژەشیكردوە، لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینەكان 23 شوێنی گەشتیاری ئاگاداركردنەوەیان بۆ كراوەو چەند شوێنێكیش قوفڵ و شریتی سوریان لێدراوە، داوا لە سەرجەم گەشتیاران و سەردانیكەران دەكەن لە پێناو دروستنەبونی مەترسی بۆسەر ژیانیان پابەندی رێنماییەكانبن و دوربكەونەوە لە قەراغ ئەو سەرچاوە ئاویانەی كە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەكەن، داواش لەسەرجەم خاوەن شوێنە گەشتیارییەكان دەكەن پابەندی بڕیارو رێنماییەكانی لیژنەكانیان بن بە پێچەوانەوە روبەڕوی سزا دەبنەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group