نەوا-
كلاودیۆ كۆردۆنی جێگری نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ سوریا رایدەگەیەنێت: پێشكەوتنی بەرچاو لەجێبەجێكردنی رێككەوتنی 29ی كانونی دوەم بەدەستهاتوە كە تایبەتە بە تێكەڵكردنی دامەزراوەكان لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا.
جەختیشیكردەوە، پاراستنی مافی كوردو پابەندبون بە رێككەوتنەكەوە بنەمای سەرەكی سەركەوتنی قۆناغی راگوزەری سوریایە پێویستە ئەم پابەندبونە لەگەڵ هەنگاوی كردەیی بۆ بەهێزكردنی بەشداریی سیاسی و بوژاندنەوەی ئابوری وڵات بەردەوام بێت.