كەشناسی هەرێم: باران بارین دەستپێدەكاتەوە
4 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان بەگشتی لە نێوان نیمچە هەوربۆ هەوری تەواو دەبێت، لەكاتەكانی بەیانی نمە باران لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانی باكوور دەبارێت بۆ كاتەكانی ئێوارە كاریگەی درێژدەبێتەوە بۆ سەنتەری پارێزگای دهۆك و سنووری ئیدارەی سۆران بەشێوەی نمەبارانی كەم.
هەروەها، بۆ كاتەكانی شەو پێشبینی دەكرێت كاریگەری درێژ بێتەوە بۆ سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین. ریژەی دابارین زیاتر لەناوچە شاخاوییەكان دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتەكەی كەشناسی هەرێم، سبەینێ هەینی، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ نمە بارانی كەمی لابەلا لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم، بۆ كاتەكانی شەو كاریگەری لاواز دەبێت.