شارەوانیی شارەزور: 1600 دۆنم زەوی ئامادەیە بۆ دابەشكردن

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دوای هەوڵەكانیان سەرۆكایەتی شارەوانیی شارەزور كۆتاییان بە رێكارەكانی نەخشەی دابەشكردنی زەوی هێنا.
سەرۆكایەتی شارەوانیی شارەزور رایگەیاند، قۆناغی كۆتایی نەخشەی زەوی فەرمانبەرانی سنوری شارەوانی پەسەند كراو و كارە هونەری و كارگێڕییەكانی تەواو بوون، بە جۆرێك نەخشەكە زیاتر لە پێنج هەزار پارچە زەوی لەسەر روبەڕی نزیكەی 1600دۆنم لەخۆ دەگرێت و روبەری هەر پارچەیەك 200 مەتر دوجایە.
روونیشكراوەتەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دوای یەكلاكردنەوەی قەرەبووی جوتیاران، بەپێی ڕێنماییەكان و بنەمای شەفافیەت و دادپەروەری دەست بە دابەشكردنی دەكرێت، بە شێوازێك كە زیاتر لە چوار هەزار هاووڵاتی لەو سنورە زەوی وەردەگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group