لە هەولێر خۆپیشاندانی جەماوەریی دەكرێت

25 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: "بۆ پشتیوانی لە هەرێمی كوردستان و پاراستنی خاكی كوردستان، رۆژی پێنجشەممە لە باخی شار گەورەترین خۆپیشاندانی جەماوەری دەكرێت.
پارێزگاری هەولێر راشیگەیاندوە، بڕیارەكە دوای داواكارییەك لەلایەن نوێنەرانی چین و توێژەكان پێشكەشكرابوو بۆ مۆڵەتی خۆپێشاندانەكە سەرجەم چین و توێژ و پێكهاتەكان لەخۆدەگرێت، بۆیە وەك لیژنەی ئەمنی جگە لە مۆڵەت هەمو ئامادەكارییەك كراوەو هیوادارن جەماوەرو چین و توێژەكان و سەرجەم هێزە سیاسییەكان و پێكهاتەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بەشداریی فراوان و كارایان هەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group