نەوا-
عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، بۆ یەكەمجار لەبری ئەوەی رەوانەی دەرەوە بكرێت، بڕی 100 بارهەڵگر گازوایل هێنراوەتە ناو بازاڕەكانی ناوخۆ، ئەمەش راستەوخۆ كاریگەریی لەسەر دابەزینی نرخی نەوتی سپی و گازوایل دروستكردوو.
ئاماژەشیكردوە، ئەگەر لە رۆژانی داهاتودا بەردەوامی بە نەناردنی گازوایل بۆ دەرەوە بدرێت و هاوكات پاڵاوگەكانی دیكە بەرهەمەكانیان نەبەنە دەرەوە، ئەوا نرخی گازوایل، نەوتی سپی و كرێی مۆلیدە ئەهلییەكانیش بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن.