شاسوار عەبدولواحید دەستگیركرا

03/03/2019

 

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ بە تۆمەتی بێرێزیكردن بە فەرمانبەری دەوڵەت دەستگیركرا و پەرلەمانتارێكی جوڵانەوەكەشی هۆشداری دەدات لە بە سیاسی كردنی دۆسیەكە.
رۆژی یەك شەممە دادگای سلێمانی بە مادەی 229 و 434 ی یاسای سزادانی عێراق و بەتۆمەتی بێرێزیكردن بە فەرمانبەری دەوڵەت بریاری دەستگیركردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید دەركرد.
شاسوار عەبدولواحید لە بەردەم دادگای سلێمانی ڕایگەیاند، "ئێمە ڕێزی یاسا دەگرین و دەچینە بەردەم دادگا و هیچ شتێك لە خۆماندا شك نابەین و  یاسامان نەشكاندووە".
سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتیشی، "شانازییە بۆ من كە ئەو بڕیارەیان دژ بە من داوە، هەر لەسەرەتاشەوە  دەمانزانی ئەم ڕێگایەی گرتوومانە  گرتن و ئەشكەنجەدان و تەنانەت كوشتنیشی تێدایە".
 لەلایەكی دیكەوە سەركەوت شەمسەدین ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی نەوەی نوێ‌، رایگەیاندووە " ئەوانەی لە پشت ئەم كەیسەوەن ئەگەر دەیانەوێت بە ئاڕاستەیەكی سیاسییدا بیبەن و وەك فشاری سیاسیی بەكاری بهێنن ئەوا دەبێت دەرئەنجامەكەشی قەبوڵ بكەن".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group