نه‌وا
تا ئێستا، كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا كراوه‌ته‌وه، 16 كه‌س خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته پاڵاوتوه، به‌پێی لێدوانێكی شێخ بونیان ئه‌لجه‌ربا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌واش "ده‌ستێوه‌ردانێكی به‌هێزی سیاسی هه‌یه به‌تایبه‌ت له پارێزگاكانی دیكه‌وه بۆ پۆسته‌كه و پڕكردنه‌وه‌ی".
له‌باره‌ی پرۆسه‌كه‌وه، شێخ بونیان ئه‌لجه‌ڕبا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌لێدوانێكدا بۆ بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ رایگه‌یاندوه، له‌و رۆژه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌و پۆسته كراوه‌ته‌وه، كه رۆژی 15ی ئه‌م مانگه بوو، تاوه‌كو ئێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان بۆ پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا كاندید كردوه، گه‌یشتونه‌ته 16 كه‌س، له‌نێو ئه‌و ژماره‌یه‌شدا یه‌ك ئافره‌ت هه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌و ژماره‌یه زیاتر ببێت، چونكه هێشتا چوار رۆژ بۆ خۆكاندیدكردن بۆ پۆسته‌كه ماوه".
سه‌باره‌ت به بوونی ده‌ستێوه‌ردان له‌و بابه‌ته‌شدا، شێخ بونیان ئه‌لجڕه‌با وتویه‌تی "ده‌ستتێوه‌ردانێكی زۆری سیاسی هه‌یه بۆ دانانی كاندیدی دیاریكراو، چه‌ند لایه‌نێك ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌واش هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه و ده‌ستوه‌ردان هه‌یه، ئومێد ده‌كه‌ین كه‌سێكی شیاو بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێردرێت، كه خزمه‌تی خه‌ڵكی پارێزگای نه‌ینه‌وا بكات".
پاش كاره‌ساتی به‌له‌مه‌كه‌ی موسڵ له روباری دیجله‌دا، كه بوه‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی زیاتر له 150 كه‌س و هۆكاره‌كه‌ی بۆ "كه‌مته‌رخه‌می"ی لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی موسڵ به‌تایبه‌ت پارێزگار گه‌ڕێنرایه‌وه، رۆژی 24ی ئاداری رابردو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، بڕیاری دا نه‌وفل سوڵتان ئه‌لعاگوب پارێزگاری نه‌ینه‌وا له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لاببات.
دیارترینی ئه‌و مه‌رجانه‌شی پێویسته له كه‌سی پاڵێوراو بۆ پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا هه‌بێت، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه دیاریكراون، ئه‌مانه‌ن:
*عیراقی بێت و ته‌واو شیاو بێت، 30 ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واوكردبێت له‌و ساڵه‌ی هه‌ڵبژاردنی تێدا ده‌كرێت.
*به‌كالۆریۆس یان هاوتاكه‌ی هه‌بێت كاتی خۆپاڵاوتن.
*ناوبانگی باش و ره‌فتاری باش بێت و پاڵێوراو نابێت پێشتر لێخۆشبوونی گشتی له‌مه‌ڕ تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵیی دارایی و كارگێڕی و تاوانه‌كانی شه‌ره‌ف گرتبێتییه‌وه.
*له رۆڵه‌كانی پارێزگاكه بێت به‌پێی تۆماری باری شارستانی یان تێیدا بێت به‌به‌رده‌وامی و بۆ ماوه‌یه‌ك كه‌متر نه‌بێت له (10) ساڵ و به‌و مه‌رجه‌ی مانه‌وه‌ی تێیدا له‌به‌ر مه‌به‌ستی گۆڕینی دیمۆگرافی نه‌بووبێت.
*رێوشوێنه‌كانی لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری یان هه‌ر یاسایه‌ك جێگه‌ی بێت، نه‌یگرێته‌وه.
*به هۆكاری ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ناڕه‌وا له‌سه‌ر گیرفانی هاووڵاتی یان دارایی گشتی به حوكمێكی دادوه‌ریی حوكم نه‌درابێت.
*ئه‌ندامی هێزه چه‌كداره‌كان یان هێزه ئه‌منییه‌كان یان دادوه‌ر نه‌بێت ئه‌وكاته‌ی خۆی ده‌پاڵێوێت.
*شیاویی سه‌ره‌كیی پێویستی هه‌بێت بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی لایه‌نی كارگێڕی.
*ئه‌زموونی كاركردنی له بواره‌كه‌ی خۆیدا هه‌بێت بۆ ماوه‌یه‌ك له (10) ساڵ كه‌متر نه‌بێت و موماره‌سه‌ی هه‌بێت له ئاماده‌كردن و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته گشتییه‌كان و بونیادنانی توانا ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌ییه‌كان.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه عه‌لی خزه‌یر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت "ده‌ستوه‌ردانی سیاسیی له دیاریكردنی پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وادا هه‌یه و هه‌ستی پێده‌كرێت".
وتوشیه‌تی "له‌ڕووی یاساییه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته پارێزگاری داهاتووی نه‌ینه‌وا پێویسته نیوه كۆ یه‌كی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت، واته ده‌نگی 21 ئه‌ندامی پێویسته له‌كۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ی نه‌ینه‌وا پارێزگارێكی نوێ به‌خۆوه‌ده‌بینێت؟ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا رونیده‌كاته‌وه "پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی خۆكاندیدكردن له 24ی ئه‌م مانگه‌دا، دادگای كارگێڕی ده‌ستده‌كات به لێكۆڵینه‌وه له ناوه‌كان و شیاوییان بۆ ئه‌و پۆسته، پاشان ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆبونه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات و ده‌نگ بۆ كاندیدێك ده‌دات، پێشبینی ده‌كه‌ن تا 20 رۆژی دیكه ئه‌و پرسه كۆتاییپێبێت و نه‌ینه‌وا ببێته خاوه‌ن پارێزگارێكی نوێ".